نوچەنێت
ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، كه وڵاته‌كه‌ی نابێته رێگر له به‌رده‌م پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان. داواشی لە بارزانی کرد “.هەموو پێکهاتەکان بەشداری ریفراندۆم بکەن”.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا بەنیازی داڕشتنی پلانێكی هاوبەش بوو لەگەڵ ماكرۆن، بۆ دروستكردنی گوشارێكی نێودەوڵەتی هاوبەش بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لەپێناو ڕێگرتن لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 19-9-2017، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هیوای خواست ریفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت و داوای له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌موو پێكهاته‌كان له ریفراندۆمدا به‌شدار بن.
ماكرۆن رایگه‌یاند پشتگیری له سه‌قامگیریی عێراق ده‌كه‌ن و پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌شی بۆ هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان له شه‌ڕی دژی تیرۆر دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هەروەها گوتی، وڵاته‌كه‌ی نابێته رێگر له به‌رده‌م ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان و هانی هه‌ولێر و به‌غداش دەدات، كه له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌وه بگه‌نه رێكه‌وتن.
ماكرۆن له‌باره‌ی قه‌یرانی سوریا رایگه‌یاند كه به‌شار ئه‌سه‌د هیچ داهاتوویه‌كی له سووریادا نییه و پێویسته هاوپه‌یمانان بۆ له‌ناوبردنی داعش هێرشه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه و هاوكاریی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان بكه‌ن.