نوچه‌نێت- رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی
غالب ئه‌نسارلی ئۆغڵو، په‌رله‌مانتاری پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌مانی توركیا، ره‌خنه‌ی له كاردانه‌وه‌ی دژایه‌تیكه‌رانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان گرت، كه وا بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌نسارلی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم كارێكی هه‌ڵه‌یه. ده‌شڵێت مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه گوێی له ئه‌مریكا نه‌گرت، ئه‌وا بۆ توركیا هه‌ر خۆشی ناجوڵێنێ، مانه‌وه‌ی كه‌ركوكیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ توركیا باشتره.
ئه‌نسارلی ئۆغڵو ده‌ڵێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا و پێشووی عێراقیش سیاسه‌تی شیعه‌ی سه‌ر به ئێرانیان پیاده ده‌كرد، دژایه‌تی هه‌ولێریان كرد و 17%ی بودجه‌یان پێنه‌دا، بۆیه به‌پێی ده‌ستوری عێراق بارزانی بڕیاری گشتپرسیدا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌نسارلی دژی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌ردۆغان بوو سه‌باره‌ت به گشتپرسی، كه خۆی له پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه.
پێشتر بیناڵی یڵدرمی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاندبوو، گشتپرسی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌لای توركیاوه مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی قه‌ومیه و له‌وباره‌یه‌وه رێوشوێنی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.