نوچەنێت
لێژنەی باڵا فەتوا لە هەرێمی کوردستان، سەربە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لەبارەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان، فەتوایەکی دەرکردووە و وەڵامی چەند پرسیارێکی داوەتەوە.
دوا به دواى ئه‌وه‌ى، كه به‌روارى 25/9/2017 دياری كرا بۆ ئه‌وه‌ى كه گه‌لى كوردستان پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات، لێره‌و له‌وێ چه‌ند فه‌توايەكى دژ به دروستى و شه‌رعيه‌تى ئه‌م پڕۆسه‌يه كه‌وته به‌رگوێ، پرسياريش ئاڕاسته‌ى لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كورستان كرا سه‌باره‌ت به‌م فه‌توايانه و شه‌رعيه‌تى ڕاپرسى به‌مه‌به‌ستى سه‌ربه‌خۆيى و مافى چاره‌ى خۆنووسين. ئه‌وه بوو له به‌روارى 17/9/2017 لێژنه‌ى باڵاى فه‌توا له باره‌گاى خۆى له مه‌كته‌بى ته‌نفيزى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسايى خۆى به‌ست و دواى به‌دواداچوون و توێژينه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى بابه‌ته‌كه له‌ڕووى سلبيات و ئيجابيات و به‌راوردكردنى له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌شه‌رعيیه‌كان و قياسكردنى له‌گه‌ڵ بابه‌ت و حوكمه شه‌رعيه هاوشێوه‌كانى، لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان، به ده‌نگى كۆى ئه‌ندامانى، فەتوایەکی دەرکرد.
لە بەشێک لە فەتواکەدا هاتووە “ڕاپرسی مافێکی سروشتی، شەرعی و دەستوورییە، بۆیە ڕاپرسی بۆ گەیشتن بە مافی سەربەخۆیی و بوندیادنانی دەوڵەتی کوردی بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ پرەنسیپەکانی ئیسلام ناکۆک نییە، بەڵکوو یەکانگیرە لەگەڵ بنەما سەرەکییەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام”.