نوچه‌نێت – رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی
برنارد كۆشنێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی فه‌ره‌نسا، پێیوایه كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ن، كه تا ئێستا ده‌وڵه‌تیان نییه، مافی خۆیانه سه‌ربه‌خۆ بن.
كۆشنێر له چاوپێكه‌وتنیكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لۆمۆند گوتی، هه‌موان سوود له كورد ده‌بینن، به‌ڵام نایانه‌وێت كورد ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت.
كۆشنێر ده‌ڵێت، كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه، كه ده‌وڵه‌تی نییه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه په‌یوه‌ندی به فه‌ره‌نساوه هه‌یه و نه به ئه‌مریكا، مافی هه‌رێمی كوردستانه ریفراندۆم ئه‌نجام بدات و سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌م پشتیوانیه‌ی كۆشنێر له كاتێكدایه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و هه‌موو رێوشوێن و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه له‌كاتی خۆیدا.