تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵ نه‌گه‌ڕێنه‌وه دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرین. ده‌شڵێت “له رۆژانی داهاتوو په‌رله‌مان پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه”.
ڕۆژی هه‌ینی 15/9/2017 پاش دوو ساڵ له په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی 73 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كان (به‌بێ گۆران و كۆمه‌ڵ) په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌عفه‌ر ئیمنكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستی به دانیشتنه‌كانی كرده‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆمان بۆ تاوتوێ كردنی دوو بابه‌ت بوو ، لابردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه و پیكهێنانی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان. هەروەها بڕیاردرا دوو سبه‌ێ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كۆببێته‌وه و پاشان په‌رله‌مانی كوردستان له دانیشتنێكی خۆی دا سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان، كه به‌شیوه‌یه‌كی كاتی له‌لایه‌ن بێگه‌رد تاڵه‌بانییه‌وه پڕكراوه‌ته‌وه خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د گوتی، پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان ئیستحقاقی یه‌كێتییه، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ و گۆرانیش بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و پۆسته لای یه‌كێتی ده‌مێنێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێمه تا دوا چركه چاوه‌ڕێی گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرین.