نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دواخستنی پرۆسەی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (RT)ی روسی رایگه‌یاند “پێشێلكارییه‌كانی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا، دوای 2003 و ئه‌و سته‌مه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان ئه‌نجامی داوه، وایان كرد هه‌ولێر بۆ بڕیاری گه‌ل بگه‌ڕێته‌وه و ڕێگه بدات خه‌ڵك خۆی داهاتووی خۆی ده‌ستنیشان بكات”.
سه‌باره‌ت به پێشنیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دواخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند “هیچ پێشنیارێك نه‌كراوه، كه بتوانێت گه‌ره‌نتی داهاتووی كورد بكات و قه‌ناعه‌ت به سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بێنێت، کە جارێكی دیکه بگه‌ڕێته‌وه پرۆسه‌ی سیاسی له گۆڕه‌پانی عێراقدا”.
بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد “ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به مانای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له ڕۆژی دوای ریفراندۆم نایه‌ت، به‌ڵكوو ده‌بێته هۆكارێك بۆ زه‌مینه‌سازی ڕاگه‌یاندنی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ”.
به گوته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ڕیفراندۆمه‌وه ته‌نیا ده‌به‌سترێته‌وه به شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش، كه هێزی پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوه‌خته سه‌لماندوویه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوبه‌شیكردنی سه‌ربازی له هه‌ر شوێنێك بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه تیرۆر.
هه‌ر سه‌باره‌ت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بارزانی ڕه‌خنه‌ی له حكومه‌تی عێراق گرت به‌وه‌ی، كه سه‌ره‌ڕای قوربانی زۆری كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی بێ به‌ش كردووه له هاوكاری سه‌ربازی، له كاتێكدا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌رده‌وام چه‌ك و هاوكاری داراییان بۆ ڕه‌وانه كراوه.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی به‌غدا بۆ دژایه‌تیكردنی ڕیفراندۆم سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئه‌م بڕیارانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم نابێت.
له‌باره‌ی سنووری دوڵه‌تی داهاتووی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق، به‌تایبه‌تیش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی كرده‌وه، كه ڕیفراندۆم ئامرازێك نییه بۆ دیاریكردنی سنوور، به‌ڵكوو گفتوگۆی جددی و بونیادنه‌رانه‌ی دوای ڕیفراندۆم ده‌ستپێكی جێگیركردنی سنووره‌كان ده‌بێت.
بارزانی جەختیشی كرده‌وه، كه پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاوێكی دیموكراتخوازانه‌یه و كوردستان خوازیاری ئه‌وه نییه خواسته‌كانی خۆی به زۆر به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی وه‌ك عه‌ره‌ب و توركماندا بسه‌پێنێت. بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی كه‌ركوكیش پرۆسه‌كه به هه‌مان شێوه ده‌بێت و خه‌ڵكی كه‌ركوك به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه داهاتووی پارێزگاكه دیاری ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕێكی ناوخۆی دیكه دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، هاوشێوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵانی 90، بارزانی ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی ڕه‌تكرده‌وه و ڕای گه‌یاند، بارودۆخی ئێستای ناخۆی كوردستانیش ڕێگه به‌م جۆره تێكهه‌ڵچوونانه نادات.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، كه ئایا ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئەنقەرە دەبێت گوتی “بابه‌تی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا موباله‌غه‌ی تێدا كراوه و وه‌ك مه‌ترسی نیشان ده‌درێت، له كاتێكدا پێویسته بابه‌ته‌كه وه‌ك خۆی نیشان بدرێت و تیشك بخرێتە سەر ئامانجی ئه‌م هه‌نگاوانه و ئه‌و هۆكارانه‌یشی، كه كوردی ناچار كردووه بگاتە ئە‌م بڕیاره.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا دەڵێت “کوردستان ئاماده‌ی گفتوگۆی زیاترە به ئامانجی هێنانه‌دی تێگه‌یشتنێكی دروست و به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا”.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و بۆچوونانه كرد سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری لكاندنی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ كوردستانی سوریا تا ده‌گاته عه‌فرین، گوتیشی “ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئه‌جێندای كاری هه‌رێمی كوردستاندا نییه و سنووره‌كانی ئه‌وان پێشوه‌خته دیارن”.
له كۆتاییدا و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی، كه ئایا ڕێككه‌وتنه بازرگانییه‌كانی نێوان ڕوسیا و هه‌رێمی كوردستان له بواری وزه، كه به ملیاران دۆلار ده‌خه‌ملێندرێن، به مانای پشتگیریی روسیا دێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی گوتی، كۆمپانیاكانی وه‌ك (روسنه‌فت)ی روسی له چوارچێوه‌ی وه‌به‌رهێنانی بازرگانییه‌وه به‌شدارن له كه‌رتی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر وه‌ك چۆن وه‌ڵاتانی دیكه‌ش هه‌مان به‌شدارییان هه‌یه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشوازییان لێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه ڕه‌هه‌ندی ئابووریی هه‌یه، نه‌وه‌ك ڕه‌هه‌ندی سیاسی.