نوچەنێت
ئەمڕۆ (دووشەممە 18-9-2017) ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بەبێ کورد تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له كه‌ركوك ده‌كات، فراکسیۆنە کوردییەکانیش دەڵێن هەڵوێستمان دەبێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتارى كورد له په‌رله‌مانى عێراق، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: “كاتژمێر 10ى پێشنیوه‌ڕۆ، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و پرسی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوكیش خراوه‌ته به‌رنامه‌ى كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌كراوه”.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه “هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ نوێنه‌رانى كه‌ركوك له په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبووینه‌وه و له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه له گفتوگۆكاندا هه‌بوو، به‌ڵام نه‌گه‌شتینه هیچ ئه‌نجامێك، پێمان گوتوون ئه‌گه‌ر به بێ ڕێككه‌وتن ئه‌و پرسه تێبپه‌ڕێنن، ئه‌وا كێشه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه قوڵتر ده‌بیت”.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەڵێت، سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك بدرێت، ئه‌وا هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن و بڕیارى له‌باره‌وه ده‌ده‌ن.