لە کۆبونەوەی ئەمجارەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی تەئکید لە رێکەوتنامەی ستراتیژی نەکرایەوە
نوچەنێت
دوای هەر کۆبونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە راگەیەنراوێکدا تەئکید لەو رێککەوتنە ستراتیژییە دەکرایەوە، کەلەگەڵ پارتی دا لەنێوانیان مۆرکراوە، ئەگەرچی کۆبونەوەی ئەمرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەدوای نیگەرانییەکانی پارتی یە لە سکرتێری گشتی ئەو حزبە، بەڵام لەراگەیەنراوی کۆتایی کۆبونەوەکە باسی رێککەوتنی ستراتیژی نەکرا.
دوای ئەوەی تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق، رەتیکردەوە داوای سەندنەوەی متمانە لە مالیکی بنێرێتە پەڕلەمانی عێراق، وتەبێژی رەسمی پارتی نیگەرانی حزبەکەی لەو هەڵوێستەی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ 12-6 بەسەرپەرشتی مام جەلال مەكتەبی سیاسی یەكێتیی لەشاری سلێمانی كۆبووهوە، لەکۆتایی ئەو کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، بە جیاواز لەهەر کۆبونەوەیەکی تر، کە لە راگەیاندنی کۆتاییدا تەئکیدیان لە رێکەوتنی ستراتیژی دەکردەوە، باسی رێکەوتنەکە نەکرا، ئەویش لەکاتێکدا وا چاوەڕواندەکرا لە راگەیاندنی کۆتایی کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسی، یەکێتی وەڵامی نیگەرانییەکانی پارتی بداتەوە.
لەراگەیاندنی کۆتایی ئەو کۆبونەوەی ئەمرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە ماڵپەڕی فەرمی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی دا هاتووە”لەلەو كۆبوونەوە ئاساییەدا بارودۆخی عیراق و دواگۆڕانكارییەكانی پەیوەست بە قەیرانی پرۆسەی سیاسی عیراق و چەند مەسەلەیەكی تر باسیان لێوەكرا، كۆبوونەوە، جارێكی دیكەش نیگەرانییەكانی خۆی سەبارەت بە بەردەوامبوونی قەیرانە سیاسییەكەی عیراق دهربڕی و تهئكیدیشی لهسهر بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی كردەوە”
یەکێتی لە راگەیاندنی کۆبونەوەی ئەمجارەیدا، قسەکردن لەخستنەرووی زەرورەتی گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان، ناوی لایەنەکانی کوردستان بەگشتی، دەخاتە جێی ناوهێنانی پارتی و رێکەوتنی ستراتیژی، کە لەهەموو کۆبونەکەنای پێشوو باسیان دەکرد و دەڵێت”لە روانگەی بەرژەوەندییەكانی كوردستانیشەوە دەرهاوێشتە و رەنگدانەوەكانی قەیرانەكەی بەسەر بارودۆخی سیاسی كوردستاندا تاووتوێكرد و ئەو سەرەتایەی تەئكیدكردەوە كە سەرەڕای هەبوونی بۆچوونی جیاواز و ئاڵۆزبوونی بەردەوامی تەنگژەكە، یەكڕیزیی و یەك هەڵوێستی گەلی كوردستان لەپێشەوەی ئەجێنداكانی یەكێتیدایە و هەر بەپێی ئەو پرنسیپەش مامەڵە لەگەڵ رێگەچارەكانی قەیرانەكەدا دەكات و لەسەر رەوتی بیروڕاگۆڕینەوە و راوێژكردن لەگەڵ هەموو لایەنەكان بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو لایەنانەی كە جێگەی متمانەن بۆ پابەندبوون بە دەستور و جێبەجیبَكردنی رێككەوتننامەكانما، هەروەها كۆبوونەوە تەئكیدی كردەوە لەسەر ئەو هاوپەیمانییەتانهی كە لەسەر ئامانجە هاوبەشەكانمان پەسەندكراون”.
دوا بەدوای كۆبوونەوەكەش، ئازاد جندیانی ووتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرایكرد، كە تاڵەبانی وەڵامی ئەو نامەیەی ئامادەكردووە كە لایەنەكانی كۆبوونەوەی هەولێر لەبارەی قەیرانەكەوە بۆیان ناردبوو، لە وەڵامەكەی تاڵەبانیدا هەموو راستییەكان وەك ئەوەی كە هەن بۆ ئەو لایەنانە روونكراونەتەوە.
لە کۆبونەوەی ئەمجارەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی تەئکید لە رێکەوتنامەی ستراتیژی نەکرایەوە
0
Share.