نوچه‌نێت – فاینانشاڵ تایمز
رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی ئه‌مریكی، رۆژی شه‌ممه 16-9-2017، بابه‌تێكی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌زانێت ئێستا هه‌ڵێكی ناوازه‌ی بۆ ره‌خساوه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، نیگه‌رانیه‌كانی رۆژئاواش له به‌رده‌وامی شه‌ڕی داعش و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقه، هه‌ر ئه‌م دوو كارته‌شه، كه كورد ده‌توانێت وه‌ك فشار به‌كاری بهێنیت، كه له‌وانه‌یه له كاتێكی دیكه‌دا له‌به‌رده‌ستیدا نه‌بن.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری ره‌مزی ماردینی، توێژه‌ر له ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی له واشنتۆن، گواستویه‌تیه‌وه و ده‌ڵێت “مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به راگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی گشتپرسی، به ئه‌نقه‌ست خۆی له هه‌ڵوێستێكدا به‌ند كرد، كه ده‌رچوونی نییه، یان ده‌بێت ریفراندۆم له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، یاخود بگاته رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و عێراق، كه ریفراندۆمی داهاتوو له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه دانی پێدا بنرێت.
ماردینی ده‌ڵێت “ئه‌مریكا ئه‌م ته‌حه‌دایانه‌ی كوردی به‌لاوه گرنگ نییه، كه به‌رپرسانی كورد پێیانوایه ئێستا باشترین كاته بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، پێموانیه ئه‌مریكا له‌به‌ر ئه‌م ته‌حه‌دایانه‌ی كورد هاوبه‌شی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ كورد كۆتایی پێبهێنن”.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت “رۆژئاواییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، گشتپرسی كوردستان زیانی بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌بێت، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقدا، ترسیان له‌وه هه‌یه ئێران بتوانێت كاندیدێك دابنێت، كه زیاتر دژایه‌تی ئه‌مریكا و رۆژئاوا بكات”.