تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ چوونه‌وه یان نه‌چوونه‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی كۆتایی حزبەکەمانین. ده‌شڵێت “هیچ بڕیارێكمان بۆ بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان نه‌داوه”.
رۆژی هه‌ینی 15/9/2017 پاش نزیکەی دوو ساڵ له په‌ككه‌وتنیپەرلەمانی کوردستان، به ئاماده‌بوونی 73 په‌رله‌مانتار و به‌بێ گۆڕان و كۆمه‌ڵ، به سه‌رۆكایه‌تی جه‌عفه‌ر ئیمنكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌ستی به دانیشتنه‌كانی كرده‌وه ، بریاره سبه‌ی دووشه‌ممه 18/9/2017 دانیشتنێكی دیكه سازبكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، بێستون فایه‌ق، ئەندامی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به بڕیاری به‌شداری فراكسیۆنەکەیان له دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: تائێستا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان هیچ بڕیارێكی نه‌داوه بۆ به‌شداری یان به‌شداری نه‌كردنی فراكسیۆن له دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان و ده‌ڵێت “چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆتایی جڤاتی نیشتمانین”.
بێستون فایه‌ق بێ ئاگای خۆی له‌و ده‌نگۆیانه ده‌ربڕی، كه گوایه گۆڕان بڕیاری دابێت فراكسۆنەکەی بچێته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و هەروەها د. یوسف محمد، سەرۆکی پەرلەمان نه‌چێته‌وه بۆ په‌رله‌مان، گوتی “ئاگاداری بڕیاری له‌و شیوه‌یه نیم”.