نوچه‌نێت – ده‌ستور
عورێب رهنتاوی، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری قودس بۆ توێژینه‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت، ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك ماوه بۆ به‌رواری ئه‌نجامدانی گشتپری و قه‌یرانی گشتپرسیش نزیك ده‌بیته‌وه له لوتكه، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و جیهانی هێشتا بۆشاییه‌كی گه‌وره و لێك دوور كه‌وتنه‌وه‌یه‌كی زۆر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بینن، زمانی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ردوولادا، گۆڕاوه بۆ گۆڕینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و هه‌ڕه‌شه.
له گرنگترین نێوه‌ندگیره‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، نێوه‌ند گیرییهكهی ئه‌مریكا بوو، زانیارییه دزه پێكراوه‌كان باس له چه‌ند سه‌ردێڕێك ده‌كه‌ن، له‌وانه فیدرالیه‌ت زیاتر بچه‌سپێ له قۆناغی داهاتووی عێراقداو هاوكات له‌گه‌ڵ گفتوگۆی جدی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به بوونی جه‌دوه‌لی زه‌مه‌نی، ئه‌مه جگه له پێشنیار كردنی كۆنفیدرالی، كه یه‌كه‌مجاره دێته لیستی كاره‌كانی دانوستانكارانهوه.
مه‌سعود بارزانی له په‌یامێكیدا بۆ دیداری “دیموكراتیه‌ت و مافی چاره‌نووس” له سلێمانی، به كه به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خوێنرایه‌وه، سووربوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌كاتی خۆیدا دووپات كرده‌وه، به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆ و دانوستان و چاره‌سه‌ری گونجاوی دانه‌خست.
تا ئێستا و به چاوپۆشی كردن له‌و فشارانه‌ی دروستبوون و ئه‌و نێوه‌ندگیرییانه‌ی، كه كراون، ده‌كرێت بارزانی هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون له‌سه‌ر ئاستی گشتی و تایبه‌تیش.
له‌سه‌ر ئاستی گشتی، بابه‌تی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی خسته سه‌ر لیستی كاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها بوه‌ته گرنگترین ناونیشانی ئه‌جێندای عێراق له قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش، ئه‌مه‌ش په‌ره‌سه‌ندنێكی گرنگه، ئه‌سته‌م ده‌بێت بۆ هه‌ر لایه‌نێك، له هه‌وڵی داهاتوودا رێگه له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد بگرێت، ده‌كرێت بڵێین ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی كۆنفیدراڵی خرایه لیستی كاره‌كانه‌وه و فیدرالی تێپه‌ڕاند.
هه‌روه‌ها بارزانی سه‌ركه‌وتوو بوو له زیندوو كردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی كورد، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هه‌ڕه‌شه ئه‌منیه‌كان و دابه‌شبوونی سیاسی به‌ره‌و لاوازیی چووبوو، هیچ ده‌نگێك ئێستا له هه‌رێم، له سه‌روو ده‌نگی گشتپرسییه‌وه نییه و خاوه‌نی شه‌رعی بیرۆكه‌ی ئه‌م بابه‌ته، ته‌نها خودی بارزانیه.
له‌سه‌ر ئاستی تایبه‌تی و كه‌سییش، ئه‌م پیاوه سه‌ركه‌وتوو بوو له كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و راكێشانی هێزه سیاسییه‌كان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان.
پێشتریش گوتوومانه و مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته، ده‌بێت عه‌ره‌ب خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م راستییه‌دا بگونجێنیت، جیابوونه‌وه‌ی ئاشتیانه و ئاره‌زوومه‌ندانه، باشتره له پێكه‌وه‌یی به‌زۆر، ده‌بێت له داهاتوو بكۆڵرێته‌وه و هه‌له‌كان بقۆزرێته‌وه، نه‌ك له زیندانی رابردوودا خۆت دیل بكه‌ی، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر عه‌ره‌بدا ده‌چه‌سپێت و داوای لێده‌كرێت، به هه‌مان پله به‌سه‌ر كوردیشدا ده‌چه‌سپێت، به‌جۆرێك ده‌بێت واز له گوتاری سته‌ملێكراوی بهێنن، له‌و كاته‌وه‌ی به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ده‌ن، نابیت له‌و ئه‌زموونانه‌وه بگلێن، كه حكومه‌تی به‌غدا پیاده‌ی كردوون، ئه‌گه‌رنا وه‌ك عه‌ره‌بی ناوه‌ند، رێگای شۆڤینیه‌ت ده‌گرنه‌به‌ر له‌گه‌ڵ پیكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم.