
مەلا بەختیار بۆ بارزانی: هاوسهنگهرەکانت دژی مادەی 140 ن. پارتی بۆ مەلا بەختیار: ئەوان ئیستا لەوبەرەیەن کە ئێوە پشتیوانیانن
نوچەنێت
مەلابەختیار لە نامەیەکدا بۆ بارزانی دەنوسێت، هاو سەنگەرەکانت دژی دیموکراسی مادەی140 ن، سەرچاوەیەکیش لەپارتی رایدەگەیەنێت، ئەوانەی دژی مادەی 140ن ئێستا لەو بەرەیەن کە یەکێتی هاوکاریانە، داواش دەکات مەلا بەختیار بۆ داپۆشینی لاوازی هەڵوێست پەنا نەباتە بەر باسی نەتەوەیی.
دوای ئەوەی هەڵوێستی تاڵەبانی لەبەرانبەر سەندنەوەی متمانە لە مالیکی، پارتی نیگەرانکرد، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە نامەیەکدا بۆ بارزانی دەنوسێت”جهنابت له ئێمهومانان باشتر دهزانیت، ههتائێستا، ئهو هێزانهی بوونهته هاوسهنگهرت، بۆ گۆڕینی مالكی، زۆربهیان ههتا سهرئێسقان دژی دیموكراسی و مادهی (140)ن، لهمبارهوه چاكهكهیان لهوهدایه ئهم باوهڕهیان ناشارنهوه، تهنانهت ئێستاش كه زۆر پێویستیان به هاوپهیمانی كوردستانی و جهنابته بۆ لێسهندنهوهی متمانه له دهوڵهتمهدار، بهڵكو بهڕێز تاریق هاشمی كه لێشی قهوماو كوردستان پهنایدا، بهئاستهمیش سیاسهتی خۆی بهرامبهر مادهی (140) نهگۆڕی، ئهمه لهكاتێكدا كوردستان و جهنابی مام جهلال و جهنابت نهبوایه، ئێستا هاشمی، لهزینداندا دهبوو”.
لەبەرانبەر ئەو رایەی مەلابەختیار، ئەندامێکی ئەنجومەنی سەکردایەتی پارتی، کە بەهۆی ئەوەی سیفەتی وتەبێژی نییە، نەیویست ناوی بهێنرێت، بە نوچەنێتی راگەیاند” مەلا بەختیار دیارە لەبیری چووە یان دەیەوێ پینەی هەڵوێستی لاوازی خۆیان بکات بەرانبەر بە ویستی تاکڕەوی مالیکی، ئەگەرنا باش دەزانێت، زۆری نەبردووەو هەواڵەکەیان ئیستاش مانشێتی هەموو راگەیاندنەکانە، ئەوانەی کە دژی مادەی 140ن ئەوانەن کەچوونە بەرەی مالیکی و لە عێراقیە جیا بونەوەو لەبەرانبەر واژۆ نەکردنی داوای دەستلەکارکێشانەوەی مالیکی، بەڵێننامەیان لە مالیکی وەرگرت، کە کار بکات بۆ دژایەتی مادەی 140 ، چوونکە وەک ئەوان وتیان بەسەرچووە، دەبێت کاک مەلا بەختیار بزانێت، ئەوانەی کە لەدژی مادەی 140 ن ئیستا لەو بەرەیەدان کە یەکێتی دەیەوێ لەگەڵیان بێت ئەویش بەرەی مالیکییە”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی وتیشی”دەبێت کاک مەلا بەختیار ئەوە بزانێت، بارزانی کار لەسەر بەرژەوەندی کورد دەکات، نەک دژایەتی شەخسی، بۆیە ئەگەر ئەوانەشی جێی مالیکی دەگرنەوە بەهەمان رێگای ئەودا بڕۆنەوە هەمان هەڵوێستی دەبێت، ئەویش بە پشت بەستن بەدەستوری عێراق، بۆ جەنابی کاک مەلابەختیار نازانێ مالیکی لەچەند خەتی دەستوری لایداوە؟، بەقەد مادەی 140 بنیاتنانەوەی سوپای عێراق لەسەر ئەساسی یەک لایەن خەتەرە بۆ کورد ئەی ئەوەش بڕگە یان مادەی دەستوری نییە و مالیکی پێشێلی دەکات؟، ئەی دژایەتیکردنی وەبەرهێنانی نەوت لە کوردستان، دژایەتیکردنی دەستورنییە مالیکی دەیکات؟، دژایەتی پێشمەرگە و نەدانی میزانیە دژایەتی دەستورە نییە مالیکی دەیکات؟، بۆ ئەمانەش وەک مادەی 140 مادەی دەستوری نین؟، بێگومان دەستورین و مەلا بەختیاریش دەزانێت دەستورین، بۆیە با پەنا نەباتە بەر پرسی نەتەوەیی بۆ داپۆشینی لاوازی هەڵوێست”.