بەریتانیا سەبارەت بە گشتپرسی کوردستان راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، سەبارەت بە گشتپرسی هەرێمی کوردستان، راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هەڵوێستی بەریتانیا لە سەر ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان رووندەکاتەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا، کە بە ناوی گوتەبێژێکی وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە بەریتانیا پاڵپشتی لە ئەنجامدانی گشتپرسییەکە ناکات، چونکە پێی وایە دەبێتە هۆی زیاتربوونی ناسەقامگیرییەکانی ناوچەکە و، داوادەکات فۆکەسی هەموو لایەنەکان لە سەر تێکشکاندانی داعش بێت. 

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پێشنیاز دەکات هەولێر و بەغدا بێ هیچ مەرجێکی پێشوەختە، بچنە نێو دانوستاندنی جیدیەوە و دانووستان لەسەر هەموو بابەتە جێناکۆکەکانی نێوانیان بکەن. 

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەریتانیا پاڵپشتی لە ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسییەک لە 25ـی ئەیلوول ناکات. گشتپرسییەکە مەترسییەکانی ناسەقامگیریی لە ناوچەکە زیاددەکات، لەکاتێکدا پێویستە فۆکەسەکە لەسەر تێکشکاندنی داعش بێت. لەبەرئەوەیە بەریتانیا پێشنیازی گفتوگۆی نوێ لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکات لەسەر داهاتووی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا. پێویستە گفتوگۆکان بێ مەرجی پێشوەختە بن، کاتیان سنووردار بێت، سەبارەت بە هەموو بابەتەکانی ناکۆکیی نێوان هەردوولا بێت، هەروەها لەلایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی بکرێن. بەریتانیا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە و بچێتە نێو دانوستانی جدیەوە لەگەڵ بەغدا”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com