تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دانای فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ شاره‌كه. ده‌شڵێت “كورد بێده‌نگ نابێت”.
پەسەندکردنی بڕیاری ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له پارێزگای كه‌ركوك ناڕه‌زایی حكومه‌تی عێراقی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و پرۆسه‌كه به نایاسایی له قه‌ڵه‌مده‌دات و ره‌تده‌كاته‌وه. په‌رله‌مانی عێراقیش چه‌ند رێوشوێنێكی بۆ سزادانی به‌رپرسانی كه‌ركوك گرتووه‌ته‌بەر، له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا په‌رله‌مانی عێراق پارێزگاری كه‌ركوكی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه، ئیستا باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش ده‌كرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، محمد عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركوك و دانانی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه رایگه‌یاند: بارودۆخی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق به جۆرێك ئاڵۆزه ئه‌گه‌ری هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌كی حكومه‌تی ناوه‌ندی لێ ده‌كرێت، چونكه حكومه‌تی عێراق ریفراندۆم به ناده‌ستوری له قه‌ڵه‌م ده‌دات، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و دانانی فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی بیستومانه، به‌ڵام تائێستا نه‌هاتووه‌ته‌وه ناو په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان.
محمد عوسمان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، هه‌وڵی دیكه هه‌یه سه‌رۆككۆمار لابده‌ن له پۆسته‌كه‌ی و هه‌وڵ هه‌یه بودجه‌ی پاسه‌وانی سه‌رسنور و پاسپۆرت و ده‌رمان ببڕن.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵی نوێنه‌رانی كورد بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناوبراو ده‌ڵێت، هه‌وڵی خۆمان داوه و ده‌نگی خۆمان گه‌یاندووه‌ته لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام به بۆنه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه بابه‌تێكی ناوخۆی عێراقه لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بێگومان كورد بێ ده‌نگ نابێت و هه‌نگاوی خۆمان ده‌نێین و رێگه ناده‌ین عێراق هه‌ر هه‌نگاوێكی دژ به خه‌ڵكی كوردستانی بۆ بچیته سه‌ر.