
له مزگه‌وتێكدا پێلاوه‌كانى وه‌زیرى كاروبارى ئاینى تونس دزران
نوچەنێت. KTV
پاش ئه‌وه‌ى وه‌زیرى كاروبارى ئاینى حكومه‌تى تونس نوره‌دین الخادمى سه‌ردانى مزگه‌وتى الغزاله له پایته‌ختى ولات كرد ، پاش چه‌ند ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه له‌و مزگه‌وته پێلاوه‌كانى ناوبراو دزراون .
به‌پێی ڕۆژنامه‌كانى تونس دزرانى پێلاوه‌كانى الخادمى پاش ئه‌و وتاره‌وه هات كه پێشكه‌شی كرد‌و تێیدا هێرشی كرده سه‌ر كۆمه‌لێك باڵى پێشوو ، كه وتنه‌وه‌ى وانه‌ى ئاینى له‌م مزگه‌وته قه‌ده‌غه‌ى كردبوو .
هه‌روه‌ها كۆمه‌له‌كه هه‌ڵسان به پچرانى ته‌زووى كاره‌باى مزگه‌وته‌كه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زیر نه‌توانێت مایكى ده‌نگى به‌كاربهێنێت ، وه دواتر هه‌ڵسان به دزینى پێلاوه‌كانى جه‌نابى وه‌زیر .
وه‌زیرى ناوبراو دانى به دزرانى پێلاوه‌كانى نا و له‌م باره‌وه وتی” ئه‌مه حاله‌تێكى ئاساییه بۆ من ، چونكه وه‌زیر كوڕی گه‌له .