پەرلەمان کاراکرایەوە و بیگەرد تاڵەبانی پۆستی سکرتێری وەرگرت

0

نوچەنێت

دوای ئەوەی پێش كەمێك دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد، بە کۆی دەنگی فراکسیۆنەکانی ئامادەبووی دانیشتنی پەرلەمان، بێگەرد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی بە سکرتێری کاتی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردرا.

دوای دوو ساڵ لە پەکخستنی، زەنگی پەرلەمانی کوردستان لێدراو بەسەرۆکایەتی جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دوای نزیکەی دوو ساڵ بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی كۆبووەوە بۆ بڕیاردان لەبارەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25-9-2017.

دوای سروودی ئەی رەقیبیش بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بە سکرتێری پەرلەمان هەڵبژێردرا.

هەریەک لە فراکسیۆنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارنین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com