نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز
ڤیان ده‌خیل، په‌رله‌مانتاری ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق، هۆزه عه‌ره‌به‌كانی به ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ئافره‌ته‌كانیان و كوشتنی منداڵه‌كانیان تۆمه‌تبار كرد، به زوڕناژه‌نه‌كانی شۆڤینیه‌ت وه‌سفی كردن. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانی پاراستووه.
ڤیان ده‌خیل له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “ئه‌وانه‌ی، كه باس له رێژه‌ی ئێزدییه‌كان ده‌كه‌ن له شه‌نگال و ده‌ڵێن له 3% زیاتر نین، پێیان ده‌ڵێین، ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌مان، كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه ده‌سترێژییان كرایه سه‌ر و رفێندران و كوژران زیاترن له 3%”.
په‌رله‌مانتاری ئێزدییەکان ده‌شپرسێت “زوڕناژه‌نه شۆڤینیه‌كان له‌كوێ بوون، كاتێك داعش هاته ناوچه‌كانمان و سووتان و كوشت‌و بڕ و ده‌ستدرێژییان ئه‌نجامدا”. گوتیشی “هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای بۆ ئێمه كرده‌وه، له كاتێكدا هۆزه عه‌ره‌به‌كان كوڕه‌كانیان كوشتین و ژنه‌كانیان رفاندین”.
ده‌خیل دووپاتیشی كرده‌وه، كه “شه‌رمه‌زاریه بۆ زوڕناژه‌نه‌كانی شۆڤینیه‌ت به‌مشێوه‌یه قسه بكه‌ن، خۆمان بڕیار له چاره‌نووسی خۆمان ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌بین، كه ئێمه‌یان پاراست و ره‌مزه‌كانیان پاراستین، نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی رۆڵه‌كانیان كوشتین و ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر ئافره‌ته‌كانمان”.