نوچه‌نێت – خلیج ئۆنلاین
له‌گه‌ڵ زیاتر سووربوونی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه و نزیك بوونه‌وه‌ی به‌رواری ئه‌نجامدانی گشتپرسی، كه له 25ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت، یه‌كپارچایی عێراق زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی.
پارته كوردستانیه‌كان له 7ی حوزه‌یرانی 2017، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریان دا گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له 25ی مانگی ئه‌یلولی 2017 ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌می كورده به‌ره‌و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
جیابوونه‌وه‌ی كورد له عێراق بیرۆكه‌یه‌كی تازه نییه، به‌ڵكو ئامانجێكه ده‌یان ساڵه نه‌خشه‌ی بۆ دارێژراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش رووبه‌رێكی فراوانی عێراقی داگیر كرد، كورد رۆڵی گرنگی هه‌بوو له كۆنترۆل كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، به تایبه‌تی ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر، كورد دۆخه‌كه‌یان به گونجاو زانی بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌تی خۆیان و جیابوونه‌وه له عێراق.
عه‌بدوڵا جاف، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌یه، ده‌ڵێت “گشتپرسی له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ده‌بێت، سنوره‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش به خوێنی قاره‌مانانمان كێشراوه، كه خۆیان كرده قوربانی وڵاته‌كه‌یان”، ئاماژه‌شی به‌وه كرد “هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه رزگار كراون، ده‌بنه به‌شێك له ده‌وڵه‌تی كوردی”.
جاف هه‌روه‌ها گوتی “ناوچه جێناكۆكه‌كان ناوچه‌ی كوردستانین، دوای به‌عه‌ره‌ب كردنیان، به زه‌بری هێز له كوردستان دابڕێنراون، له سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددامدا”، گوتیشی “ئه‌و ناوچانه دوای ئه‌نجامدانی گشتپرسی تێیاندا، به‌كوردی ده‌كرێنه‌وه”.
هێزی سه‌ربازیی
وه‌ك جاف ده‌ڵێت “هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پایه سه‌ربازیی و سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌یه بۆ جیابوونه‌وه، هه‌رێم هێزیكی سه‌ربازیی هه‌یه، كه ژماره‌یان زیاتر له 250 هه‌زار جه‌نگاوه‌ره، چه‌كی پێشكه‌وتوو تانك و زرێپۆشی هه‌یه، كه كێبڕكێی سوپای زۆر له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ده‌كات”، هه‌روه‌ك ” هێزی پێشمه‌رگه بووه‌ته هێزیكی نیزامی، وه‌ك سوپاكانی ناوچه‌كه و ئاماده‌یه به‌رگری له هه‌رێم و سنوره‌كانی بكات له هه‌ر دو‌ژمنێك، كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ده‌وڵه‌ته‌كه بكات”.
سه‌باره‌ت به شاری كه‌ركوكیش، كه ئێستا خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه، جاف ده‌ڵێت “شاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت، له بنه‌ڕه‌تدا شارێكی كوردستانیه و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت به هێز وه‌ریبگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات به رێگای ئاشتیانه و له‌رێگه‌ی گشتپرسییه‌وه وه‌ریبگرێته‌وه و بیكاته پایته‌ختی ئابووری كوردستان”.
پێشتر هه‌رێمی كوردستان سنوری ده‌وڵه‌ته نویكه‌ی له رێگه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌قێك به قوڵایی سێ مه‌تر كێشاوه، كه له شاری ره‌بیعه‌ی نزیك سنوری سوریا ده‌ست پێده‌كات، تا شاری خانه‌قینی نزیك سنوری ئێران، له باشوری رۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان”.
زیا هاشمی، شرۆڤه‌كاری سیاسی ده‌ڵێت ” شاری كه‌ركوك به یه‌كێك له ده‌وله‌مه‌ندترین ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وایكردوه جێگه‌ی گرنگی پێدانی هه‌ولێر و به‌غدا بێت”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه به‌غدا ئاماده نییه واز له یه‌كێك له شاده‌ماره گرنگه‌كانی ئابووری عێراق بهێنێت، هه‌روه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌گه‌ر كه‌ركوكی له‌گه‌ڵ نه‌بێت ناتوانێت ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وامی پێبدات و داواكارییه‌كانی بوون به ده‌وڵه‌ت به‌جێبگه‌یه‌نێت”.
هاشمی ده‌شڵێت ” گشتپرسی له ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌نجامی بێوێنه‌ی ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی كورد، به تایبه‌تی له شاری كه‌ركوك، به‌ڵام ده‌بێته وێرانه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی موسڵ و كه‌سیان سودی لێنابینن”.
فیراس سه‌لوم، چالاكوان و راگه‌یه‌ندكار ده‌ڵێت “بریاری جیابوونه‌وه‌ی كورد ده‌بێته هۆی گۆڕینی نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێش، نه‌ك ته‌نها نه‌خشه‌ی عێراق، ژماره‌یه‌ك كیانی كوردی دروست ده‌بن و دواتر داوای ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن له‌و وڵاتانه‌ی كه تێیدان” هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” سوننه‌كانی عێراقیش ئاره‌زووی دروست كردنی هه‌رێمێكی سوننه له ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای عێراق ده‌كه‌وێته سه‌ریان”.
سه‌لوم ده‌ڵێت “سیما و شێوه‌ی عێراق دوای هاتنی داعش زۆر گۆڕاوه، هه‌رێمی كوردستان توانی سه‌دان كیلۆمه‌تر بخاته‌وه سه‌ر خاكه‌كه‌ی، هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ش گرنگی ستراتیژییان هه‌یه له‌رووی پێگه‌ی جوگرافی و جۆراوجۆریی دیمۆگرافیا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتن”.
سه‌لوم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ” لكاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به هه‌رێمی كوردستان و پاشان جیابوونه‌وه‌ی له عێراق، ده‌بێته هۆی لاوازكردنی عێراق له‌رووی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌وه، هه‌روه‌ك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی عێراق یه‌ك له‌سه‌ر چواری دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات، به‌جۆرێك ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی 8 ملیۆن، كاتێك ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 38 ملیۆن كه‌سه، ئه‌مه‌جگه له له‌ده‌ستدانی دیارترین و گرنگترین ناوچه گه‌شتیاریی و ئابوورییه‌كانی عێراق كه هه‌رێمی كوردستانه”.