نوچەنێت
ئەمڕۆ ھەینی، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا پەسەند کردنی لۆگۆی بانگەشی دەنگی بەڵێی راگەیاند.
ئەمڕۆ ھەینی 15-9-2017، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێدا ھاتووە، کە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، لۆگۆی تایبەتی ھەڵمەتی بانگەشە بۆ ڕیفراندۆمیان پەسەند کردووە.
ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە ئەم لۆگۆیە لۆگۆی فەرمی ھەڵمەتی بانگەشەی دەنگی بەڵێی ڕیفراندۆمە و داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ھەموو پارتە سیاسییەکان و دەزگا و ڕێکخراوەکانی بەشدار لە ھەڵمەتی بانگەشە دەکەین، کە پابەندی ئەم لۆگۆیە بن.