لە سلێمانی سەرنوسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد بێ سەروشوێن دەکرێت

0

لە سلێمانی سەرنوسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد بێ سەروشوێن دەکرێت
نوچەنێت
سەرۆکی دەزگای ئیسرائیل کورد رایدەگەیەنێت، سەرنوسەری گۆڤارەکەیان لەسلێمانی بێسەروشوێنکراوە، گومانی خۆی رادەگەیەنێت کەلەلایەن “دەزگا سیخورییەکانی یەکێتی و ئیتڵاعاتی ئێرانەوە بێ سەروشوێنکرابێت”.
داود باغستانی سەرۆکی دەزگای ئسرائیل کورد، لە تورکیاوە زانیاری بێ سەروشوێنکردنی سەرنوسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد، بە راگەیاندنەکان و لەنێویاندا بەنوچەنێت رادەگەیەنێت و دەڵێت”هەڤال مەولود ئافەند سەرنوسەری گۆڤاری ئیسرائیل کورد، لە رۆژی ٦/٨  کاتژمێر ١٠ی بەیانی بەسەردانێکی تایبەت چووە بۆ شاری سلێمانی، هەتا ئێستا بێ سەروشوێنە”.
باغستانی گومانی خۆی دەخاتەڕوو کە “ونبونی هەڤاڵ مەلود، تەنها بۆنی رفاندنی لێ دێت لەلایەن دەزگای سیخورییەکانی یەکێتی و ئیتلاعاتەوە”.

هۆشداریش دەداتە دەزگا ئەمنیەکان، ئەگەر بەزوترین کاتی چارەونسی سەرنوسەری ئیسرائیل کورد ئاشکرا نەکرێت”پەنا دەبەینە بەر دادگای نێودەوڵەتی مانگرتنی سەرتاسەری”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com