کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمان تایبەتە بە گشتپرسی

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کەبڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، کۆبوونەوەیەکی نائاساییەوە، و تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆسەی گشتپرسی هەرێمی کوردستان.

بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە 14-9-2017 پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆماوەی 48 کاتژمێری دیکە دواخرا، کە دەکاتە رۆژی هەینی کاتژمێر 7 ئێوارە، بزووتنەوەی گۆڕانیش بەگومانەوە سەیری کاراکردنەوەکە دەکات و پێیوایە کاراکردنەوەکە بۆ یەك دانیشتنە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پەرلەمان، کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت رایگەیاند: کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەیەکی نائاساییەوە و تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆسەی گشتپرسی هەرێمی کوردستان. گوتیشی “گشتپرسی هەرێمی کوردستان دواناخرێت و لە 25-9-2017 ئەنجام دەدرێت، هیوادارم لایەنەکان بگەنە رێککەتنێکی هاوبەش، بۆئەوەی لەم قۆناغەدا هەرێمی کوردستان بەرەو دەوڵەت بوون هەنگاوی بنێت”. 

سەبارەت بەوە دەنگۆیەی، کە دەگوترێت پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتوون، بۆئەوەی پەرلەمان یه‌ك دانیشتن بکات و كاراكردنه‌وه‌ نییه، ‌شوان شێخ ئەحمەد دەڵێت “ئەگەر رێکەوتنی سیاسی بکرێت پەرلەمان دەستبە ئیشوکارەکانی خۆی دەکاتەوە”.  

لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی پەرلەمان ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەر گۆڕان بەشداری کاراکردنەوەکەی کرد بەهەمان شێوەی پێشوو دەبێت، بەڵام ئەگەرنا ئەوکاتە دەبێت حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکە رێککەوتنێکی سیاسی بکەن لەسەر دابەشکردنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و پۆستەکانی دیکە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com