نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
میری ئێزدیانی عێراق و جیهان، رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، كوردستانی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت مافی ئێزدییه‌كان بپارێزێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ پشتیوانی كردنی گشتپرسی گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
میر ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان، رۆژی سێشه‌ممه 12-9-2017، گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ر‌پرسیكی ئێزدیش گوتی، كه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی بۆ پشتیوانی كردنی ئه‌و گشتپرسیه‌یه، كه له 25ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت.
عه‌زیز شركانی، به‌رپرسی ناوه‌ندی لالش له شه‌نگال، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “میر ته‌حسین به‌گ، بۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆی سه‌باره‌ت به گشتپرسی به هه‌موو ئێزدییه‌كان بگه‌یه‌نێت. گوتیشی “میر پێیوایه مافی ئێزدییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستاندا پارێزراو ده‌بێت، بۆیه پشتیوانی گشتپرسی ده‌كات”.
وا بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه‌دا پرۆسه‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان ئه‌نجام بدرێت.