ئەنجومەنی باڵای گشتپرسی لەبارەی بانگەشەوە حەوت داواکاری ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکات

0

نوچەنێت

سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم لە راگەیەندراوێكدا حەوت داواکاری ئاراستەی هاونیشتمانیان دەکات و داوا دەکات هاونیشتمانیان لە کاتی بانگەشەی گشتپرسی دووربكەوتنەوە لە بەكارهێنانی هێما و ئاڵا و رەمزی هەر لایەنێك یان وڵاتێك جگە لە ئاڵای كوردستان.

رۆژی چوارشەممە 13-9-2017، سكرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، بە مەبەستی زیاتر رێكخستنەوەی هەڵمەتی بانگەشەی ریفراندۆم و پابەندبوون بە بەها نیشتمانییەكان و رێكارە یاساییەكان، داوا لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكات لە كاتی بانگەشەی رێفراندۆم رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن.

یەکەم: دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی هێما و ئاڵا و رەمزی هەر لایەنێك یان وڵاتێك جگە لە ئاڵای كوردستان.

دووەم: دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی ناو و وێنەی سیمبۆل و سەركردەكان وەكو پروپاگەندە یان بانگەشەی ریفراندۆم.

سێیەم: دووركەوتنەوە لە بێڕێزیكردن یان هێرش كردنەسەر سەركردە و ئاڵا و سیمبولی هەر لایەنێك یان وڵاتێك.

چوارەم: پاراستنی ئارامی شار و شارۆچكەكان و پاراستنی موڵكی گشتی.

پێنجەم: پاراستنی ئارامی هاوڵاتیان.

شەشەم: هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و پۆلیس و فەرمانگە حكومییەكان.

حەوت: جەخت دەكەینەوە لەسەر ئازادی رادەربڕین و رێگەدان بە ئەنجامدانی چالاكی و هەڵمەت و بانگەشەی ریفراندۆم بە ئازادی و بە شێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە، و  بەپێی یاسا و رێنماییە كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان و رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com