نەجمەدین کەریم داوایەک ئاراستەی خەڵکی کەرکوک دەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە (13-9-2017) پارێزگاری کەرکوک داوای لە خەڵکی کەرکوک کرد کارادنەوەیان نەبێت لەبەرامبەر ئەوانەی دەیانەوێت ئیستیفزازیان بکەن و دەڵێت “کەسانێک دەیانەوێت شکست بە پرۆسەی گشتپرسی بهێنن بە ئیستیفزازکردن، داواتان لێدەکەم کاردانەوەتان نەبێت”.

نەجمەدین کەریم ، پارێزگاری کەرکوک لە گوتارێکدا ئاماژەی بە سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی کرد بۆ کەرکوک و گوتی “خەڵکی کەرکوک دڵنیا کرانەوە، کە تەنیا دەمانەوێت رای ئەوان بزانین بۆ داهاتووی کەرکوک”.

نەجمەدین کەرکوک گوتی “25-ی مانگ ئەم پرۆسەیە جێبەجێ دەکرێت و خەڵکی دەچنە سەر سندوقەکان و بە بەڵێ دەنگ دەدەن، کەسانێک هەن بە کۆڕ و کۆبوونەوە و بەرزکردنەوەی درووشم دەیانەوێت خەڵکی کەرکوک ئیستیفزاز بکەن، داوا لە خەڵکی کەرکوک دەکەم بەو کارانەی ئەوان ئیستیفزاز نەبن و کارادانەوەیان نەبێت”.

نەجمەدن کەریم گوتی “خەڵکانیک هەن دەیانەوێت ئەم پرۆسەیە سەر نەگرێت ، بەهیچ شێوەیەک هاووڵاتیان نابێت کاردانەوەیان هەبێت ، ئەوان دەیانەوێت دۆخی کەرکوک ناسەقامگیر بێت و پشێوی بنێنەوە بۆ ئەوەی بڵێن ئەوە ئەنجامی گشتپرسییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com