تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بریاره سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و ده‌شڵیت، به‌پێی زانیارییه‌كان گۆڕان و كۆمه‌ڵ به‌شداری ناكه‌ن”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له سبه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 14/9/2017 په‌رله‌مانی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر كۆببێته‌وه. گوتیشی، هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌كه كراوه.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئاماژی به‌وه‌ش ده‌كات، به‌پێی زانیارییه‌كان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان دا ناكه‌ن.
سه‌باره‌ت به ئیداره‌دانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانەوە یان ده‌سته‌یه‌كی نوێ گوتی، هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ئه‌و پرسه كراوه و په‌رله‌مانی كوردستان كاراده‌كرێته‌وه.