یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە: پشوەخت سیاسەتی پارتی و یەکێتی رێکنەخراوو بووە

0

یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە ئاشکرای دەکات پشوەخت سیاسەتی پارتی و یەکێتی رێکنەخراوو بووە

نوچەنێت . nrt

ئازاد جندیانی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وەڵامی لێدوانی وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایەوە، كە رایگەیاندبوو هەڵوێستی تالەَبانی لە پرسی وەرگرتنەوە لە نوری مالكی نیگەرانی كردوون.

جندیانی رایگەیاندووە “هاوپەیمانبوون جیاوازییەكان ناسڕێتەوە، بە تایبەت ئەگەر پێشوەخت بۆچوون و سیاسەتەكان هاوئاهەنگ نەكرابن. بۆیە نابێ هەبوونی جیاوازی ببێتە هۆكار یان بیانووی لێك ترازان”.

وتیشی “بەكارهێنانی دەستەواژەی لێكترازان بەڕاست نازانین، بەهیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی گەلەكەمانیشی نابینین، ئەگەر وەك كارتی گووشاریش بەكار بهێنرێ”.
ئەم وتەیەش وەكو ئاماژەیەكە بۆ ئەو لێدوانانەی بەرپرسان‌و پەرلەمانتارانی پارتی كە باس لەوەدەكەن هەڵوێستەكەی تاڵەبانی لێكترازان لە نێو ماڵی كوردیی درووستدەكات.

جندیانی دەڵێت ئاماژە بەوەدەدات تاڵەبانی وەك سەرۆك كۆمار كۆمەڵێك بەرپرسیارێتی دەستووری لە ئەستۆدایە و ئەبێ پێیانەوە پابەند بێت. لە هەموو كۆبوونەوەكانیشدا ئەو مەسەلەیەی باسكردووە، بە تایبەت لەگەڵ بارزانیدا رێك كەوتوون كە بە پێی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەكەی بێلایەن ئەبێ.
جندیانی وتی “ئێمە مانای هاوپەیمانێتی بە باشی تێ ئەگەین و لایەنگری هاوپەیمانێتیشین، پێشمان وایە كە هاوپەیمانێتی لە بنەچەڕا ئەوە ئەگەیەنێ كە لایەنە هاوپەیمانەكان لە مەسەلە گرنگ و چارەنووسسازەكان دا پێكەوە ڕاوێژ بكەن و پێكەوەش بڕیار بدەن و ئامانجەكان و میكانیزمەكانی كاری هاوبەش دەستنیشان بكەن، ئەمەش پرنسیپێكی گرنگی كاركردنی هەر هاوپەیمانێتیێك، نەك بە پێچەوانەوە”.
سەبارەت بە لێدوانی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی كە وتبوووی هەڵوێستی تاڵەبانی بۆ ئەوان موفاجەئە و جێی نیگەرانی بووە، جندیانی روونیكردەوە “مەسەلەی ئیمزای پەرلەمانتاران و ناردن و نەناردنی بۆ پەرلەمانی عیراق، پێویستە راستیەكان، وەك ئەوەی هەن روون بكرێنەوە، كە بەمجۆرەیە:
ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی عیراق كە بۆ متمانە لێ سەندنەوە ئیمزایان كردووە، دوای ساغكردنەوەو بەدواداچوون تەنها بریتی بووە لە 157 ئیمزا، كە تیایاندا یانزە پەرلەمانتاری یەكێتیش ئیمزایان كردووە. بۆیە رێژەكە لە ئاستی ئەوەدا نیە كە داوای متمانە لێ سەندنەوە مسۆگەر بكات.
هەروا وتیشی “ئەو پەرلەمانتارانەی یەكێتیش كە ئیمزایان كردووە، لەلایەن حزبەكەیانەوە راسپێردراون كە لە پێناوی پاراستنی یەكڕیزی كورد داوای متمانە لێ سەندنەوەكە ئیمزا بكەن.
هەروەها جندیانی وتی “خۆ ئەگەر رێژەی ئیمزاكان لە ئاستی بەجێگەیاندنی پرۆسەی متمانە لێسەندنەوەن، ئەوا پێویست بەوەناكا جارێكی دیكە سەرۆك كۆمار نامە بنووسێ، چونكە، وەك پێشووتر رامان گەیاندبوو، بەڕێز سەرۆك كۆمار نامەكەی بە ئیمزا كراوی سپاردۆتە بەڕێز سەرۆكی هەرێم و ئەكرێ ئیمزاكان، ئەگەر ئەو زانیارییە وورد بێت كە رێژەی ئیمزاكان لە ئاستی یاسایی دایە هاوپێچی نامەسپێردراوەكە بكرێن و بنێردرێنە پەرلەمان بۆ كاری پێویست” .

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com