نوچه‌نیت- شه‌فه‌ق نیوز
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌م نزیكانه سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، له لێدوانیكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌وان دوو جار له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆبوونه‌وه، له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، كه سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا به‌رواری سه‌ردانه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام دڵنیان، كه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
لای خۆشیه‌وه محه‌مه‌د حاجی، راویژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم، دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ری زۆره به‌م نزیكانه بارزانی سه‌ردانی سلێمانی بكات.
وا بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه‌دا ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌و هۆیه‌وه بارزانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و چین و توێژه جۆراوجۆره‌كان ئه‌نجامداوه.