بارزانی: رێگه‌ ناده‌ین پارێزگاری كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كه‌ی لابدرێت

0

نوچه‌نێت – شه‌فه‌ق نیوز

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی سێشه‌ممه‌ 12-9-2017، داواكاری ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌، بۆ لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كه‌ی.

بارزانی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركوك، به‌ ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سولی جێگری و نه‌جمه‌دین كه‌ریمی پارێزگاری كه‌ركوك، رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ كه‌ركوك گوتی، په‌رله‌مانی عێراق هه‌وڵ ده‌دات پارێزگاری كه‌ركوك له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌رگیز رێگه‌ به‌و كاره‌ ناده‌ین.

به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ فه‌رمییه‌كانی كه‌ركوك و به‌شداری كردنی كه‌ركوك له‌ پرۆسه‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عه‌ره‌ب و توركمانی په‌رله‌مانی عێراق، داوای دوورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌كه‌ن له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com