ئیسرائیل جارێکی دیکە پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستانی راگەیاند

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا، جارێکی دیکە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان راگەیاند و گوتی، وڵاتەکەی پەکەکە بە گروپێکی “تیرۆریست” دادەنێت.

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی لەبارەی سیاسەتی وڵاتەکەی بەرامبەر کورد بڵاوکردەوە و رایگەیاند “پشتگیری مافی شەرعی گەلی کورد دەکەن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی خۆیان”.

لەبارەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بنیامین نەتانیاهۆ دەڵێت “ئیسرائیل دژی پەکەکەیە و بە گرووپێکی تیرۆریستی دادەنێت، بەپێچەوانەی تورکیا کە پشتگیریی گرووپی تیرۆریستی حەماس دەکات”.

بنیامین نەتانیاهۆ، یەکەمجار لە ساڵی 2014 پشتگیریی ئیسرائیلی بۆ سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان راگەیاند. دواجاریش مانگی رابردوو بوو کاتێک لەگەڵ 35 کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمریکا کۆبووەوە و رایگەیاند، لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و رۆژئاوایە دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت.

ماوەیەک پێش ئێستا یایر گۆلان، جێگری پێشووی سوپاسالاری ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکدا لە واشنتن پشتگیریی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاند و گوتی “کاتێک لە رۆژهەڵاتەوە ئێران هەیە و تەماشای دۆخی ناجێگیری ناوچەکەش دەکەی، دەوڵەتێکی جێگیر و یەکگرتوو لەو نێوەندەدا بیرۆکەیەکی خراپ نییە”. راشیگەیاندبوو، لە روانگەی کەسی خۆیەوە پەکەکە بە گروپێکی “تیرۆرستی” نازانێت.

ئایلێت شاکید، وەزیری دادی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە 11-9-2017 رایگەیاند “ئیسرائیل پشتیوانی لە سەربەخۆیی کورد، بەلایەنی کەمەوە لەسەربەخۆیی کوردی عێراق دەکات. گوتیشی “ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا بەرژەوەندییەکی زۆریان لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان هەیە. پێموایە ئێستا کاتی هاتووە، ئەمریکا پشتیوانی لەو پرۆسەیە بکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com