پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر رەتکردنەوەی گشتپرسی دەدات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی کورد لەپەرلەمانی عێراق ریدەگەیەنێت، بەهۆی دەنگدانی پەرلەمان لەسەر رەتکردنەوەی گشتپرسی هەرێمی کوردستان ئەندامانی کورد هۆڵی کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت.

ئەمڕۆ سێشەممە 12-9-2017 پەرلەمانی عێراق بڕیاری لە دژی خواستی ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، دەرکرد و بەو هۆیەوە پەرلەمانتارانی کوردستان کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان بایکۆت کرد. 

بەگوێرەی زانیارییەکان “لەسەر داوای 80 پەرلەمانتار پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان خرایە دەنگدانەوە”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی یەکێتی لەبارەی بەجێهێشتنی کۆبوونەوەی پەرلەمان رایگەیاند: بە کۆکردنەوەی 80 واژۆ لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە بابەتی گشتپرسی خرایە خشتەی کاری پەرلەمانەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەری، بەڵام بێ ئەوەی رێگەبدەن گفتوگۆی لەسەر بکەین، بەزۆرینەی دەنگی عەرەب، بەتایبەت ئەوانەی، کە لە هەولێر و سلێمانی قەڵەویان دەکەین، لەپێش هەموویانەوە دەنگیاندا لەسەر رەتکردنەوەی گشتپرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان.

محەمەد عوسمان گوتیشی “ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراق، هاتینە دەرەوە و کۆبوونەوەکەمان بە نایاسایی لەقەڵەمدا، چونکە دەرفەتیان بەکەس نەدا هیچ قسەیەك بکات، لەناو هۆڵی پەرلەمان بوو بە دەنگەدەنگ و بە زۆرینەی خۆیان دەنگیان لەدژی ئەنجامدانی گشتپرسی دواو رەتیانکردەوە”. 

ناوبراو ئاماژەی بۆئەوەشکرد، جگە لە دەنگدان لەدژی گشتپرسی، خەریکی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ لەسەرکارلابردنی، د.نەجمەدین کەرم  پارێزگاری کەرکوك.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com