
عێراقییە: هەر لەسەرەتاوە زانیومانە تاڵەبانی هەوڵی پەکخستنی سەندنەوەی متمانە لە مالیکی دەدات
نوچەنێت . پەیام تیڤی
كوتله‌ی عێراقیه پێیوایه جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئیحراجبونی پێوه‌دیاره له‌سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالیكی‌و سیستی كردووه له ناردنی ئیمزاكان بۆ په‌رله‌مان.
سه‌لمان جومه‌یلی سه‌رۆكی كوتله‌ی عێراقیه به‌شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی تاڵه‌بانییان زانیوه له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالیكی كه هه‌وڵی په‌كخستنی ئیمزای په‌رله‌مانتارانی داوه بۆ په‌رله‌مان.
جومه‌یلی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه تاڵه‌بانی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی كه 160 ئیمزای به‌ده‌ست گه‌یشتووه به‌ڵام رایگه‌یاندووه كه ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆدزینه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌ناردنی نامه‌كان بۆپه‌رله‌مان.
سه‌رۆكی كوتله‌ی عێراقیه كه‌به‌شداربووه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی هه‌ولێر وتیشی” تێبینیمان كردووه كه تاڵه‌بانی هه‌ست به ئیحراجبوون ده‌كات له‌بابه‌تی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالیكی”.
رونیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئیمزایان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالیكی كردوه روبه‌روی فشاری زۆر بونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیك له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساوه.