نوچه‌نێت – ئه‌لقودس
هه‌ڵوێستی ته‌قلیدی ئه‌مریكا، كه له راگه‌یاندنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، له‌و كاته‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ چووه‌ته كۆشكی سپی، ئه‌وه‌یه، كه واشنتۆن له‌گه‌ڵ عێراقی یه‌كپارچه‌دایه و نایه‌وێت دابه‌ش ببێت.
به‌ڵام ئه‌و ئاماژانه‌ی له راوێژكاره‌كانی كۆشكی سپیه‌وه ده‌درێت، به روونی ده‌ریده‌خه‌ن، كه واشنتۆن له دژی پرۆسه‌ی گشتپرسی ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵكو پشتیوانی ده‌كات و ئه‌نجامه‌كه‌شی قبووڵ ده‌كات، سه‌ره‌ڕای لێدوانه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به پێویستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاند، كه رێز له گه‌لی كوردستان و تێكۆشانیان له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێت، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی كردووه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش و كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ، سام یونیۆی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی راوێژكاریی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆشكی سپی ده‌ڵێت، ئه‌وان نابنه كۆسپ له‌سه‌ر رێگای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كاتێك رێككه‌وتن له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌بێت. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت رۆڵێكی تایبه‌ت به كورد بدات له ناوچه‌كه‌دا.
ئیداره‌ی تره‌مپ، چه‌ندین جار باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه ئه‌وان گفتوگۆ له‌سه‌ر رۆڵی كورد ده‌كه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵام هه‌رگیز ده‌ره‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌یان نه‌دركاندووه. ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، كه نه‌دركاندنی ده‌ره‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، گرنگترینیان توڕه نه‌كردنی هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی له ناوچه‌كه‌دا، له‌وانه توركیا و عێراق، زۆر له شرۆڤه‌كاران گه‌یشتوونه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، كه واشنتۆن گڵۆپی سه‌وزی بۆ گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان داگیرساندووه.
شرۆڤەکاران ده‌شڵێن، واشنتۆن له دوا كاتدا ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات، نه‌ك بۆ وه‌ستاندنی ریفراندۆم، به‌ڵكو بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان له‌نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر، له‌سه‌ر چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوانیان، له‌وانه چاره‌نوسی شاری كه‌ركوك. هه‌روه‌ها چه‌ندین ئاماژه هه‌ن ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا ده‌رده‌خه‌ن له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم و دان نان به بڕیاری گه‌لی كورد، له به‌رامبه‌ر دواخستنی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
شرۆڤه‌كاران پێیانوایە، له‌وانه‌یه ئیداره‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی كوردستان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بووبێت، كۆشكی سپی زۆر هاوسۆزه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی گه‌لی كورد، له كاتێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه كار ده‌كات.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، چه‌ند ده‌رهاویشته‌یه‌ك كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا ده‌بێت سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كورد، ئه‌گه‌ر بێت‌و مۆسكۆ رایبگه‌یه‌نێت، كه پشتیوانی له گشتپرسی ده‌كات و له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی كورده، ئه‌وا واشنتۆنیش لای خۆیه‌وه نایه‌وێت له‌و رێچكه‌یه لابدات، هه‌روه‌ها لۆبی ئیسرائیلیش به به‌هێزی كار بۆ پشتیوانی كردنی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات له ئه‌مریكا، پێشتر بنیامین نەتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، شاندێكی كۆمارییه‌كانی له كۆنگریسی ئه‌مریكا هاندا، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن، ئه‌و گوتی كورد گه‌لێكی ئازان و رۆژئاوایان خۆشده‌وێت و به‌هاكانی رۆژئاوایان تێدایه، وه‌ك دیموكراتیه‌ت، به پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌به‌وه.
جه‌یمس ماتیسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، داوای له بارزانی كرد گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوا بخات بۆ كاتێكی دیكه، چونكه ئێستا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ته‌نها ته‌ركیز بخاته سه‌ر شه‌ڕی داعش، به‌ڵام مه‌سعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له بڕیاری گشتپرسی پاشگه‌ز نه‌بووه‌وه و به هه‌ریه‌ك له ماتیس و تیلێرسۆن و ژه‌نه‌راڵ جۆزیف فۆتێلی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكای گوتووه، گشتپرسی له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.