نێچیرڤان بارزانی نامه‌ی سەرۆکی وڵاتێکی پێدەگات

0

نوچەنێت

سه‌رۆكی كۆریای باشوور نامه‌یه‌ك بۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌نێرێت و جه‌خت له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و سیئۆل له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دەکاتەوە.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 11-9-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ پارك یۆنگ كیوو، كونسوڵی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، پارك یۆنگ كیوو، نامه‌یه‌كی موون جای ئان، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆریای باشووری دایه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ تیایدا جه‌خت له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و سیئۆل له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كراوه‌ته‌وه‌.


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كونسوڵی كۆریای باشوور له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی رێكخراوی كۆیكای كۆری له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و دابه‌شكردن و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هاوكاریكردن له‌ به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆژیا و كه‌رتی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاشكرای كرد “مانگی داهاتوو ناوه‌ندێكی مه‌شق و راهێنان بۆ كادیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌كه‌نه‌وه”‌.

لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان “سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و نامه‌ی سه‌ركکۆمار و هاوكارییه‌كانی كۆریای باشووری له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و سیئۆلی دووپات كرده‌وه”‌.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوایەکی لە کونسوڵی کۆریای باشوور کرد و رایگەیاند، کە “سه‌رمایه‌دارانی وڵاته‌كه‌یان هان بده‌ن بێن له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن و ئه‌زموونی كۆریا له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا‌ به‌ تایبه‌تی له‌ بواری به‌ئه‌لكترۆنیكردنی ده‌زگاكانی حكومه‌ت، بۆ هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه‌”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com