پەرلەمانتارێکی گۆڕان: کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ ئێمە کودەتایە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت، پارتی و یەکێتی هەر رێگایەك بەبێ گۆڕان بیگرنەبەر بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان کارێکی نایاسایییە و دەشڵێت “جگە لە کودەتا هیچ ناوێکی تر هەڵناگرێت”. 

ئەمڕۆ یەكشەممە 10-9-2017، شاندێکی پارتی سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یەکێتی نێشتمانی بە سەرۆکایەتی مەلا بەختیار، لە هەولێر بۆ ماوەی نزیکەی سێ کاژێر کۆبوونەوە، لەکۆبونەوەکەدا پارتی و یەکێتی رێککەوتنێکی نوێیان تاوتوێکرد و بڕیاریشە سبەینێ ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە واژۆی لەسەر بکرێت، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنە 14ـی مانگ واتا ئەم پێنجشەممەیە پەرلەمان کارا دەکەنەوە، پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە و، بۆ دواجار هەوڵدەدەن گۆڕان و کۆمەڵ بە کاراکردنەوەی پەرلەمان رازی بکەن و دوایین هەوڵی خۆیان لەگەڵیاندا دەدەن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئه‌نوه‌ر قادر مسته‌فا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان رایگەیاند: سەرۆکی شەرعی پەرلەمانی کوردستان لە ئێستادا، دکتۆر یوسف محەمەد و بەبێ بزووتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمان، هەر رێگایەکی تر  پارتی و یەکێتی بیگرنەبەر بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان جگەلە کودەتا، هیچ ناوێکیتر هەڵناگرێت و کارێکی نایاسایییە.  

ئه‌نوه‌ر قادر گوتیشی “هەر کاراکردنەوەیەکی پەرلەمان بەبێ بزووتنەوەی گۆڕان، لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ شەرعیەت دانە بە بڕیارێکی ناشەرعی خۆیان”.  

ئەندام پەرلەمانەکی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر بەبێ بزووتنەوەی گۆڕان پەرلەمان کاراکرایەوە، ئەوکاتە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان، بڕیاری خۆیان دەدەن لە داهاتوودا چ رێگایەك بگرینە بەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com