تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان واژۆ ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت “وه‌فدی یه‌كێتی دووباره ده‌چێته‌وه لای گۆڕان و كۆمه‌ڵ و 14ی مانگ په‌رله‌مان كاراده‌كرێته‌وه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/9/2017 وه‌فدێكی باڵای پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر میكانیز و كاتی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ریككه‌وتن و بڕیاریاندا هه‌تا 14ی ئه‌م مانگه په‌رله‌مانی كوردستان كارابكریته‌وه .
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و میكانیزمی چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتن، هه‌تا 14ی ئه‌م مانگه به هاوبه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كارابكه‌نه‌وه و هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا وه‌فدی یه‌كێتی بۆ كۆتا جار بچیته‌وه لای گۆڕان و كۆمه‌ڵ بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداربن، ئه‌گه‌ر نه‌هاتنه پێش ئه‌وا هه‌تا ڕۆژی 14/9/2017 په‌رله‌مانی كوردستان به هاوبه‌شی له نێوان پارتی و یه‌كێتی كاراده‌كریته‌وه.
سه‌باره‌ت به میكانیزم و چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان فه‌رحان جه‌وهه‌ر گوتی، دوو رێگا هه‌یه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به جۆرێك داوای دانیشتنێكی په‌رله‌مان بكرێت له‌لایه‌ن 25 په‌رله‌مانتاره‌وه دواتر به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار په‌رله‌مان كارابكرێتەوه.
میكانیزمی دووه‌میش بریتییه لە هه‌ڵبژاردنی سكرتێرێكی نوێ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ده‌ستكاری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناكرێت و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه 11/9/2017 به ئاماده‌بوونی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌ردوولا بكه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و رێككه‌وتنه‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.