نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی خەڵکی سلێمانی دەکات و رایدەگەیەنێت، جارێکی تر سەلماندتان سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانییە.
ئەو پەیامەی بارزانی دوای کەرنەڤاڵێکی جوڵانەوەی” نەخێر لە ئێستادا” دێت، کە ئێوارەی رۆژی شەممە 9-9-2017 لە یاریگای سلێمانی بەڕێوەچوو، کە خەڵکێکی کەم بەشدارییان لە و کەڕنەڤاڵەدا کرد.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بۆ خەڵکی سلێمانی رایگەیاند “دوێنێ حەقیقەتی هەڵوێستی خەڵکی بە شەرەفی سلێمانی دیاربوو. جارێکیتر سەلماندتان سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانییە. پڕ بە دڵ بەناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە سوپاستان دەکەم”.