نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی مادده‌ی 140 له خانه‌قین رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 100 چه‌كداری چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئەهلی حەق، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شارۆچکەی مه‌نده‌لی و ئاڵای كوردستانیان هێنایه خواره‌وه،
له 17-8-2017 سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی بڕیاریاندا به‌شداری گشتپرسی بکەن لە 25-9-2017.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-9-2017، چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئەهلی حەق، کە گروپێکی سەر بە حەشدی شەعبین، ئاڵای كوردستانیان له مه‌ندەلی هێنایه خواره‌وه و داوای رەتکردنەوەی بڕیاری بەشداریکردن لە گشتپرسی دەکەن.
عه‌دنان مه‌نسور، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ماده‌ی 140 له خانه‌قین بە (رووداو)ی راگەیاند “به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 100 چه‌كداری چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئەهلی حەق ، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شارۆچکەی مه‌نده‌لی و ئاڵای كوردستانیان هێنایه خواره‌وه، داوای پاشگه‌زبوونه‌وه ده‌كه‌ن له بڕیاری به‌شداریكردن له گشتپرسی و داواش دەکەن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه”.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی مادده‌ی 140 له خانه‌قین دەڵێت “پارێزگاری دیاله له‌گه‌ڵ قائید فیرقه‌ی پۆلیس رۆیشتوونه‌ته مه‌نده‌لی و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی د‌ۆخه‌كه ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش داوامان كردووه له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پاشگه‌ز نه‌بنه‌وه له بڕیاره‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هەو‌ڵی خۆده‌ربازكردن بده‌ن به‌ره‌و خانه‌قین و هه‌ڵبێن”.