
کۆمەڵی ئیسلامی: چیتر پێکهاتەکانی عێراق تەحەمولی ئەم بارودۆخە ناکەن و مەترسی بەڕێوەیە
نوچەنێت
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایدەگەنێت، سورن لەسەر هەوڵوێستی خۆیان بۆ داوای دەستەلەکارکێشانەوەی مالیکی، “چونکە چیتر عێراق تەحەمولی ئەم بارودۆخە ناکات” و مەترسی پێشهاتی نەخوازراو رادەگەیەنێت.
مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، لەبەیاننامەیەکدا جەخت لەسەر هەوڵوێستی خۆی دەکاتەوە لەبارەی داوای سەندنەوەی متمانە لە مالیکی و رایدەگەینێت”عێراق كه‌وتووه‌ته بارودۆخێكی دژواره‌وه‌و پێویست به‌وه ده‌كات هه‌موو لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌كان پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن‌و ڕێكه‌ون له‌سه‌ر گۆڕانكاری ڕیشه‌یی تا وڵات له‌م قه‌یرانه سه‌خته ده‌رباز بكه‌ن”.
هەر لەو بەیاننامەی کۆمەڵی ئیسلامی‌دا هاتووە”پێكهاته‌كانی عێراق چیتر ته‌حامولی ئه‌م بارودۆخه ناكه‌ن‌و له‌حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوونیدا مه‌ترسی پێشهاتی نه‌خوازراوو دژوارتری لێده‌كرێت”.
دەقی بەیاننامەکە
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سیاسی عێراق.
پاش ڕوخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس‌و هاتنه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی فره‌یی په‌رله‌مانی له‌عێراقدا، ده‌بێت داوای گۆڕانكاری‌و هه‌وڵی مه‌ده‌نیانه بۆ ده‌ستاو ده‌ستپێكردنی ده‌سه‌ڵات، به‌حاڵه‌تێكی ئاسایی وه‌ربگیرێت‌و ئه‌رك‌و مافی لایه‌نه سیاسیه‌كانه ئازادانه ڕاو بۆچونیان ده‌ربڕن‌و هه‌وڵی گۆڕانكاری بده‌ن.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئێمه له‌كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه، سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه قه‌یراناویه كه عێرقی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، واژومان له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆك وه‌زیران كرد.
چونكه جگه له‌قه‌ناعه‌تی خۆمان بینیمان به‌شێكی زۆری لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌كان به‌جیاوازی ئینتیمای سیاسی‌و مه‌زهه‌بی‌و نه‌ژادیه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك قه‌واره‌ی ناو قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه مالكی سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر لادانی به‌ڕێز مالكی.
هه‌روه‌ها بیستیشمان كه واژۆ كردنه‌كه كۆده‌نگی كوردی له‌سه‌ره‌و مانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران زیانه به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد‌و مافه چاره‌نوس سازه‌كانی.
بۆیه له‌وڵاتێكدا كه سیسته‌می دیموكراسی‌و ئازادی ڕاگه‌یاندووه ئه‌م هه‌ڵوێسته مافێكی ئاسایی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه سه‌ره ڕای جه‌خت كردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان، ڕاشیده‌گه‌یه‌نین كه عێراق كه‌وتووه‌ته بارودۆخێكی دژواره‌وه‌و پێویست به‌وه ده‌كات هه‌موو لایه‌نه سیاسیه عێراقیه‌كان پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن‌و ڕێكه‌ون له‌سه‌ر گۆڕانكاری ڕیشه‌یی تا وڵات له‌م قه‌یرانه سه‌خته ده‌رباز بكه‌ن.
چونكه پێكهاته‌كانی عێراق چیتر ته‌حامولی ئه‌م بارودۆخه ناكه‌ن‌و له‌حاڵه‌تی به‌رده‌وامبوونیدا مه‌ترسی پێشهاتی نه‌خوازراوو دژوارتری لێده‌كرێت.
مه‌كته‌بی سیاسی
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
11ی حوزه‌یرانی 2012