تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕان و كۆمه‌ڵ، وه‌ك بنه‌ما له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی ناو راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین و ده‌شڵێت “له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانمان ده‌رده‌كه‌ون”.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 7/9/2017 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی كۆبووه‌وه، تێیدا به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سه‌ند كرد، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی بڕیاری دا بۆ مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌فدێكی یه‌كیتی سه‌ردانی گۆڕان و كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و هاوكات ئه‌ندامی وه‌فدی یه‌كێتی بۆلای گۆڕان و كۆمه‌ڵ، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی سه‌ردانی وه‌فدەکەیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌لی ئیسلامی وه‌ك بنه‌ما له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانی ناو راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین. گوتیشی، ئیمه ته‌نها وه‌فدێكی دانوستانكار بووین و وه‌ڵامه‌كانی گۆران و كۆمه‌ڵ ئه‌به‌ینه‌وه به مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بیخه‌نه به‌رده‌م وه‌فدی پارتی، پاشان یه‌كێتی بڕیاری كۆتای له‌باره‌یانه‌وه ده‌دات.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مجاره دریژه ناكێشیت و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وانه ده‌رده‌كه‌ون.
سه‌باره‌ب به كاتی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ناوبراو گوتی، ناتوانم كاتی دیاری كرا‌و بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری بكه‌م و بڵیم فلان ڕۆژ به‌لام كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نزیكه.
تاڵه‌بانی، ئاماژە بەوە دەدات، کە یه‌كێتی حزبێكی سه‌ربه‌خۆیه و له كۆتایی دا بڕیاری كۆتایی خۆی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌و جۆره‌ی له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و بارودۆخه سیاسییەكه‌ی بێت.