بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە هەولێر کۆبووە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ شەممە 9-9-2017، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە هەولێر کۆبوونەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و لە لایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرد و دواتر شاندی هەردوولا کۆبوونەوە.

پێش سەردانی بۆ هەولێر، ئەحمەد ئەبو غەیت لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی عەبادی، ئەبو غەیت پشتگیریی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق راگەیاندووە.

بەپێی راگەیەندراوی ئەمینداریەتی کۆمکاری عەرەبی، ئامانجی سەردانەکە پاراستنی یەکێتی خاکی دەوڵەتی عێراقە، وەک ئەندامێکی کۆماری عەرەبی و هاوکات پشتوانی لە دەرفەتی دەستپێکردنی دیالۆگی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com