ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی روونکردنەوەیەک هەڵواسینی پۆستەر بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت

ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، روونکردنەوەیەک لەبارەی هەڵواسینی پۆستەری بانگەشەی گشتپرسی لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت “دوور و نزیك پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”.

لە راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیدا هاتووە “رۆژی هەینی رێكەوتی 8-9-2017 لەهەندێك لە شەقامە گشتییەكانی شاری سلێمانی، ژمارەیەك پۆستەر بۆ بانگەشەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان هەڵواسران، كەوێنەی جەنابی سەرۆك بارزانی و بەڕێز مام جەلالی لەسەرە”.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی، بێبەری بوونی لەو بانگەشەیە دەردەبڕیت و رایدەگەیەنێت “ئێمە لەسەركردایەتی سلێمانی – هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەیەنین، كە بە هیچ جۆرێك، لەدانان و لێكردنەوەی ئەو پۆستەرانە ئاگادار نین و لە دوور و نزیك پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com