
پیاوێکی کورد لە ئەڵمانیا ژنه‌كه‌ی سه‌ر بڕی و فڕێیدایه خواره‌وه
نوچەنێت
رووداو- به‌رلین
پیاوێکی کوردی تەمەن 32 ساڵ سەری هاوسەرەکەی خۆی بڕی و له شوقه‌كه‌ی خۆیانه‌وه فڕێیدایه خواره‌وه.
شه‌وی 4/6/2012 له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، پیاوێكی كوردی ته‌مه‌ن 32 ساڵ به‌ناوی ئۆرهان سوبا، سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بڕی و له شوقه‌كه‌ی خۆیانه‌وه فڕێیدایه خواره‌وه.
سه‌ما سوبای، تەمەن 30 ساڵ كه دایكی 6 منداڵ بوو، ئامۆزای ئۆرهانه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی (ئاگری)ی باكووری كوردستانن.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی پۆلیس و قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان سه‌ما سوبای، مێرده‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ژنێكی ئێرانی بینیوه و له‌سه‌رئه‌وه به‌شه‌ڕهاتوون. ئۆرهان دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌باته سه‌ربانی ئه‌و شوقه‌یه‌ی لێیده‌ژین و له‌وێ شه‌ڕ و گه‌نگه‌شه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێ. هه‌ر له‌وێ ئۆرهان به چه‌قۆ له ژنه‌كه‌ی ده‌دات و پاشان سه‌ری ده‌بڕێ و فڕێیده‌داته خواره‌وه.
ئۆرهان پاش رووداوه‌كه، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.