نوچەنێت-رووداو
ئەمڕۆ شەممە لە شاری دهۆك، چالاكییەكانی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك دەستپێدەكات و لە فێستیڤاڵەکەدا 131 فیلم بەشدارن.
فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی شەممە 9-9-2017 دەستپێدەکات و تاوەکو 16-9-2017 بەردەوام دەبێت، لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین فیلمی کوردی و بیانی نمایشدەکرێن و چالاکی جۆراوجۆریش لە پەراوێزی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەدەچێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا 131 فیلم بەشدارن و فێستیڤاڵەکەش بە پەخشی فیلمی زەر لە دەرهێنانی کازم ئۆز لە کاژێر حەوتی رۆژی 9-9-2017 دەستپێدەکات، کە فیلمێکی ئەڵمانی – تورکیە.