راوێژکارێکی خامنەیی: جیابوونەوەی کورد لە عێراق مەترسییە بۆ سەر ئێران

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

راوێژکارێکی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سەربازی رایدەگەیەنێت، ئەگەر باشووری کوردستان سەربەخۆی رابگەیەنێت، شەڕێکی درێژخایەن ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە.

ئێران هەر لە سەرەتاوە دژایەتی بۆ گشتپرسیی باشووری کوردستان راگەیاندووە، پێشتریش مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو: “گشتپرسی بابەتێکی نێوخۆییە و رێگەنادەن ئێران دەست لە کاروباری نێوخۆی باشووری کوردستان وەربدات”.

یەحیا رەحیم سەفەوی، راوێژکارێکی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، شەوی رابردوو 7-9-2017 لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری سنە رەخنەی لە بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی گرت و گوتی “خەریکە پیلانێکی نوێ لە عێراق و سوریا جێبەجێ دەکرێت، ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل، دەیانەوێ ئەو وڵاتانە دابەش بکەن”.

راوێژکارەکەی خامنەیی گوتوویەتی، جیابوونەوەی باشووری کوردستان لە عێراق دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ و نائارامی درێژخایەن لەو ناوچەیە و یەکەم کەس، کە زیان لەو شەڕە دەکات کوردی عێراقن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com