
فواد حوسێن: سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندایە
نوچەنێت
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند گەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکاندایە، چارەسەرکردنی گرفتەکانیشی خستە ئەستۆی لایەنە پەیوەندارەکان.
دوای زیاتر لە ٧ ساڵ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کوردستان، حكومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 27 ئەیلوولی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری كردبوو، بەڵام کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوای دواخستنی هەڵبژاردنی کرد.
ئەگەرچی سەرۆکی کۆمۆسیۆن رایگەیاند، دوای دانیشتن لەگەڵ سەرۆکەکانی فراکسیۆنەکانی پەڕلەمانی کوردستان بڕیاریانداوە کە هەڵبژاردنەکە دوا بخرێت، بەڵام رۆژی شەممە ٩/٦ هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن کۆبونەوەو تەئکیدیان لەوە کردەوە کە چیدی هەڵبژاردن دوا نەخرێت و لەکاتی خۆی ئەنجامبدرێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش لەڕێگای سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی یەوە، ئەمرۆ تەئکیدی لەوە کردەوە سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندایه، بۆ ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانیشی له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته هه‌ر كێشه وگرفتێكی یاسایی و ته‌كنیكی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت”ئه‌گه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم كێشه‌ی یاسایی تێدا هه‌بێ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه گرفتی ته‌كنیكی لێ بكه‌وێته‌وه كه ببێته هۆی دواخستنی واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه؛ ئه‌وه پێویسته په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم به هاوكاریی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه یاسایی و گرفته ته‌كنیكیانه بده‌ن و دواتر واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن، كه تێكڕای ئه‌م كار و ئه‌ركانه له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه”.