ئاسایشی کەرکوک دوو چەکداری داعش دەستگیر دەکات

0

نوچەنێت

ئاسایشی کەرکوک رایدەگەیەنێت، لە قەزای داقوقی سەر بە پارێزگای کەرکوک دوو چەکداری داعش دەستگیرکران، یەکێک لەو چەکدارانەی دەستگیرکراوە ماوەی سێ ساڵ لە هەواڵگری داعش کاریکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا، کە رۆژی پێنجشەممە 7-9-2017، ئاسایشی کەرکوک بڵاویکردووەتەوە هاتووە “دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێرییەکی ورد، ھێزەکانمان لە ھەڵمەتێکدا لەنێو قەزای داقوق توانیان دوو چەکداری داعش دەستگیر بکەن”.

ئاسایشی کەرکوک ئاماژەی بەناوەکان کردووە و رایدەگەیەنێت “یەکێکیان ناوی (م.ث.ح) خەڵکی شارەدێی (ریاز)ـە و ماوەی سێ ساڵ چەکدار بووه و له ھەواڵگری داعش كاریكردووه و بەشداری زۆربەی شەڕەکانی کردووە دژ بە ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان، باوکی تیرۆرستی ناوبراو لە ساڵی 2007 بەرپرسی تیرورستانی رێکخراوی تيرورستى (القاعيده) بووه له سنوورى كەرتی حەمرین – حەویجە”.

بەپێی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی کەرکوک، چەکدارەکەی دیکە “ناوی (ض.أ.ع)ـە و خەڵکی شارەدێی عەباسییە، ئەم تیرۆرستە لە بەشی دروستکردن و چاندنی بۆمب کاری کردووە ماوەی سێ ساڵ لە حەویجە، جگە لە خۆی، باوک و سێ برای دیکەی چەکداری داعش بوون و دوو براى له شەڕەکانی دژ بە ھێزی پێشمەرگە کوژراون”.    

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، کە “ئەم دوو چەکدارەی داعش ماوەی چەن ھەفتەیەکە لەگەڵ ئاوارەکانی حەویجە ھاتوونەتە سنووری شارۆچکەی داقوق و نیشتەجێبوونە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com