تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه په‌رله‌مان كاراده‌كه‌ینه‌وه و ده‌شڵێت “ته‌نها پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گۆڕین و ده‌ستكاری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/9/2017 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی كۆبووه‌وه و تێیدا به زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سه‌ندكرد. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی بڕیاری دا بۆ مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، وه‌فدێكی سه‌ردانی گۆڕان و كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی بكات.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به بڕیاری یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌كه‌ین، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان. هەروەها به‌هه‌نگاوێكی ئەرێنی ده‌زانین، بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی لە هه‌رێم.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئاشكرای ده‌كات، له كاتی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ته‌نها گۆڕانكاری له پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و ده‌ستكاری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناكه‌ین، به‌ڵام سكرتێرێكی نوی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرین.
به‌بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، یه‌كگرتووی ئیسلامیش به هه‌مان شێوه‌ی یه‌كێتی، بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كات و به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌كات.
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان پڕده‌كاته‌وه گوتی، له‌گه‌ل یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه كێشه‌مان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نابێت.