نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو تاوانانە دەکات کە دژ بە هاوڵاتیان و موسڵمانانی رۆهینگا لە میانمار ئەنجام دەدرێن، هەروەها هاوسۆزى و پشتگیری‌یان بۆ ده‌رده‌بڕێت و داواش ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێگه له‌و تاوانانه بگرێت.
لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە رۆژی پێنجشەممە 7-9-2017، بڵاوکراوەتەوە، هاتووە “ئه‌و تاوانانه‌ى له كوشتن و راوه‌دوونان و ده‌ربه‌ده‌ركردن دژى هاووڵاتیانى سڤیل و موسڵمانانى رۆهینگا له میانمار ئه‌نجام ده‌درێن، به تووندى سه‌ركۆنه ده‌کەین”.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی بۆ موسڵمانانی رۆهینگا دەردەبڕێت و رایدەگەیێنیت “گه‌لى كوردستان كه كاره‌ساتى كیمیاباران، ئه‌نفال، تاوانه‌كانى داعشى دژ به خوشك و برایانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان بینیوه، له نزیكه‌وه هه‌ست به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى موسڵمانانى رۆهینگا ده‌كات و هاوسۆزى و پشتیوانی‌یان بۆ ده‌رده‌بڕێت”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا سەبارەت بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێگریکردن لەو تاوانانە ئاماژە بەوەکراوە “مایه‌ى نیگه‌رانییه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یتوانیوه رێگه له‌و تاوانانه بگرێت و دووباره و چه‌ندباره ده‌بنه‌وه، بۆ رێگرى له‌و تاوانانه داواكارین هه‌نگاوى جددى بگیرێته به‌ر و كۆتایى به تراژیدیا و كاره‌ساتى خه‌ڵكى سڤیل و بێده‌سه‌ڵاتى رۆهینگا بهێنرێت و تاوانباران به سزاى خۆیان بگه‌یێنرێن”.
شەڕی موسڵمانە رۆهینگییەکان و سوپای بۆرما بە پاڵپشتیی گرووپە بودییەکان کە لە 25ـی مانگی رابردووەوە دەستی پێکردەوە، شەڕێکی خوێناوی بوو، بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 400 موسڵمانی رۆهینگی، هەڵاتنی زیاتر لە 123 هەزار کەس بەرەو بەنگلادیش، ئەمەش جگە لە ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەسی دیکە لە ناوخۆی وڵات.