نوچه‌نێت – هه‌ولێر
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه 6-9-2017 رایگەیاند، تایفه‌گه‌ری حوكمی عێراق ده‌كات و ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت، سه‌ره‌ڕای فشاره زۆره‌كان بۆ دواخستنی.
ئه‌م لێدوانانه‌ی بارزانی له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی بوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
بارزانی گوتی “ماوه‌ی 10 ساڵه داوای مافه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك فیشه‌كیشیان بۆ نه‌نارد”، ئاماژه‌شی به‌وه كرد “له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێردا یاسای تایبه‌ت به حه‌شدی شه‌عبیان ده‌رچواند و پاره و چه‌كیشیان بۆ دابین كردن”.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی “فشاری زۆرمان له‌سه‌ره بۆ دواخستنی ریفراندۆم، به‌ڵام ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی له‌كاتی خۆیدا”.
هه‌روه‌ها گوتی “تایفه‌گه‌ری حوكمی عێراق ده‌كات، به‌داخه‌وه شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌م وڵاته‌دا بوونی نییه، بۆیه گه‌لی كوردستان بڕیاری ریفراندۆمی دا”.
بارزانی ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه له ساڵی 2008ه‌وه به زمانی هه‌ڕه‌شه و هێرش قسه له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ده‌كرێت، گوتیشی “به‌غدا هیچ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كورد، جێبه‌جێ نه‌كردووه”.
بارزانی ئه‌وه‌شی گوت، كه “حه‌شدی شه‌عبی رۆژانه هه‌ڕه‌شه له گه‌لی كوردستان ده‌كات”.