نوچه‌نێت – شه‌رقلئه‌وسه‌ت
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی، رۆژی پێنجشه‌ممه 7-9-2017 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب، به‌نیازه به‌م نزیكانه سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، بۆ گفتوگۆ كردن سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی گشتپرسی كه وا بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رێوه‌بچێت.
رۆژنامه‌كه له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسییه‌وه گواستویه‌تیه‌وه و ده‌ڵێت “جموجوڵه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه، كه پێیوایه ئه‌وله‌ویه‌تی پێویست، كه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ بخرێنه گه‌ڕ و هه‌موو هه‌له‌كان بقۆزرێته‌وه له‌پێناو گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه”.
سه‌رچاوه‌كه گوتی “كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆمكاری عه‌ره‌بی، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی راشكاوانه ده‌بێت له‌سه‌ر بابه‌تی گشتپرسی”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه “ئه‌بو غه‌یت له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سی رێزێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و رابه‌ره‌ی كورد هه‌یه و پێیوایه، كه بارزانی توانای بڕیاردانی قورس و پێویستی هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی”.
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، كه له ماوه‌ی رابردوودا، ئه‌بو غه‌یت له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، چه‌ند په‌یامێكی دیپلۆماسیان ئاڵوگۆڕ كردووه و له دوا په‌یامدا ئه‌بو غه‌یت، هه‌ڵوێستی عه‌ره‌بی بۆ بارزانی روون كردووه‌ته‌وه، كه ئاره‌زووی دواخستنی گشتپرسی ده‌كه‌ن، داوای به‌رده‌وامی گفتوگۆكانیشی كردووه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، بارزانیش له وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌بو غه‌یتدا هه‌ڵوێستی كوردی دووپات كردوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گشتپرسی و باسی ئه‌و نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تیانه‌شی كردووه، كه كورد به‌ده‌ست حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه چه‌شتوویه‌تی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی شه‌رقلئه‌وسه‌تدا سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته‌ی، كه ده‌كرێت كۆمكاری عه‌ره‌بی بیگرێته‌به‌ر بۆ ناچاركردنی كورد بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له بریاری گشتپرسی، سه‌رچاوه‌كه گوتی “زاراوه‌ی ناچار كردن نابێت به‌كار بهێنرێت، كۆمكاری عه‌ره‌بی دووره له‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه، توانراوه په‌یوه‌ندی باش و به‌رێزانه له‌گه‌ڵ كیانی كوردی له عێراق بنیات بنرێت له ساڵانی رابردوودا. هەروەها ئه‌م جموجوڵانه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیش، وه‌ك به‌رپرسیارێكی پاراستنی بڕیاره‌كانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بیه، كه ده‌ڵێت “ده‌بێت یه‌كێتی خاكی عێراق بپارێزرێت، هه‌روه‌ها هه‌لی گفتوگۆ و دانوستان له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بكرێت، به‌و پێیه‌ی تاكه رێگه‌ی ده‌رچوونه له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا”.